|
ئه‌و
شوێنه‌ی خه‌ونه‌كانتان دێنێته‌دی
 |
ئه‌توانن
خه‌ونه‌كانتان بكه‌ن به‌راستى
كۆمه‌ڵگاى ناز ستى به‌ڵێنى
ژیانێكى خۆشگوزه‌ران و ئارامتان پێده‌دات له ناو شووقه‌یه‌ك
كه به‌جۆرێك نه‌خشه‌سازى بۆ كرا‌وه كه‌وا 8 تاك خێزان ده‌توانن
به‌وپه‌رى هێمنى و دڵخۆشى تیایدا بحه‌سێنه‌وه باڵه‌خانه‌كان
به‌شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یى وا دروستكراوه كه‌وا به‌رگرى ده‌كات له
دژى بوومه‌له‌رزه و رووداوه سروشتیه‌كان به‌شێوه‌ى تونێلى
كۆنكریتى دروستكراوه دژه ده‌نگ و گه‌رماى بۆ دانراوه ده‌رگاكانى
ناوه‌وه‌ى شوقه‌كان دروستكراوه به‌دارى پله‌یه‌ك په‌نجه‌ره‌كانیشى
له‌مادده‌ى پلاستیكى PVC دروستكراوه هه‌روه‌ها زه‌وى ژوور و
هۆڵه‌كان داپۆشراوه به‌ماده‌ى میلامین و سه‌قفى ژووره‌كانیش
به گه‌چ داپۆشراوه.
له‌كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبوونى ناز ستى هه‌موو پێداویستیه‌ك بۆ
رووداوه كتوپڕه‌كان له‌به‌رچاو گیراوه وه‌ك كاره‌با و ئاو كه
به‌شێوه‌یه‌ك ناز ستى 4 یه‌كه‌ى كاره‌بایى و كۆگاى ژێرزه‌مینى
گه‌وره‌ى بۆ دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه و به‌كارهێنانى
ئاماده‌كراوه.
ئێوه‌ش ئه‌توانن خۆش گوزه‌ران بن له‌ژیان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى
ناز ستى به‌شێوه‌یه‌كى دڵرفێن، كاتێك كه ئه‌رۆیت له‌ژێر دره‌خته
جوانه‌كان و گۆره‌پانه سه‌وزه‌كان كه هه‌میشه چاوت ئه‌كه‌وێته
سه‌ر دیمه‌نه جواه‌نكانی ئاو و گوڵ و سه‌وزاییه‌كان، شوێنى
رۆیشتنى پیاده به‌شێوازى روناكى فوتوسیل دابینكراوه گۆره‌پانى
تایبه‌ت هه‌یه بۆ حه‌وانه‌وه و یارى تێنس و تۆپى پێىَ، له‌گه‌ڵ
رووناكى شه‌وانه، هه‌ره‌وه‌ها له‌ناز ستى دا كافتریا و گه‌رماوی
گشتى و مه‌له‌وانگه‌و گشت هۆكاره‌كانى خۆشگوزارانى ده‌سته‌به‌ر
كرا‌وه، كۆمه‌ڵگاى ناز ستى ماوه‌ى 5 خوله‌ك له فرۆكه‌خانه‌ى
نێوده‌وڵتى هه‌ولێر دووره.
دانیشتوانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌پارێزین و چاودێرى ئاسایشى ته‌واوى
ده‌كرێت به هه‌موو شێوه‌كانى ته‌كنیكى به كامیرا و سیسته‌مى
تایبه‌تى چاودێرى له‌گه‌ڵ بوونى گه‌راجى گشتى و تایبه‌تی بۆ
ئوتومبێڵه‌كان.
|