|
قۆناغه‌كانی
جێبه‌جێكردن
له پانتاییه‌كی فراوان و له زه‌ویه‌كی
گونجاوی ستراتیژی نێو شاری هه‌ولێر ده‌ستكرا به دروستكردنی
پرِۆژه‌كه له ( 1/1/2005) له رێگه‌ی كۆمپانیای نۆر سۆی به
هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای برایه‌ن بۆ بازرگانی گشتی ، كه‌وا
له‌و كاته‌دا به مه‌به‌ستی باشتر ئه‌نجامدانی پرِۆژه‌كه زیاتر
له 1000 كرێكار و ئه‌ندازیاری بیناسازی پسپۆرِ له بواری
بیناسازی دا پرِۆژه‌كه ده‌ستیان به‌كار كرد تا ته‌واوبوونی
نزیكه‌ی2 ساڵی خایاند، بۆجێبه‌جێكردنی به باشترشێوه تازه‌ترین
جۆری كه‌رسته‌كانی بیناسازی به‌كارهاتوون وه باشترین
پێداویستی بۆ رێكخستنی ژیان له ناویدا، پرِۆژه‌كه له به‌رواری
(24/4/2007) كرایه‌وه به رێوره‌سمێكی شایسته و به‌ئاماده
بوونی رێزدار "نێچیرڤان بارزانی " سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی زۆرێك له به‌رپرسانی دیاری شاری
هه‌ولێر و پارێزگاری هه‌ولێر به‌رێز "نه‌وزاد هادی" كه له
وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی ئه‌م پرِۆژه‌یه‌ی كردوو هانی كۆمپانیا
كانی دا بۆ زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی بیناسازی له ناو
شاردا به‌م شێوازه مۆدێرن و جوانه، به شێوازێكی قه‌شه‌نگ و
جوان ئاهه‌نگێكی رازاوه نمایش كرا به‌هاوكاری تیپی میللی هه‌لپه‌ركێ
و مۆسقای شاری هه‌ولێر. |